كۆرسی ئاردوینۆ كۆدينگ

ئارەزو دەكەيت فێری ئاردوینۆ و کۆدینگ بی ونازانی لە كوێ دەسپێبكەی؟

ئاردوینۆ پلاتفۆرمێكی هاردویر و سۆفتوێرە سەرچاوە کراوە بۆ دروستكردنی ئامێرە ئەليكترۆنییەكانی زيرەك بەكار دێت ئەم كۆرسە لە سێ ئاستی جياواز پێكهاتووە وە جیهانی بەرنامەسازی مایکرۆکۆنتڕۆڵەر ئاشنات دەکات و هەموو ئەو زانيارييانەت فێر دەكات کە پێویستته‌ بۆ ئەوەی دەست به‌ كۆدينگ و بەكارهێنانی ئاردوینۆ بکەیت و بتوانیت برۆژەی ئاردوینۆی سەرنجڕاکێش و بەسوود دروست بکەیت. فێردەبیت چەند پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێش دروست بکەیت وەکو ڕووەکی زیرەک کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خۆی ئاودێری دەکات.

لەم كۆرسەدا فێردەبیت:

– بنەماکانی ئەردیوینۆ و مایکرۆکۆنترۆلەر.
– چۆن کۆد بنووسین بۆ کۆنترۆلکردنی ئاردوينۆ و سورەکی کارەبایی.
– چۆنيەتی بەستانی ياخود Interface كردنی مۆدێولە جياوازەكان وەكو Ultrasonic و Motion Sensor و IR Modules هتد.. لەگەڵ ئاردوينۆ بۆ دروستكردنی پڕۆژەكان.
– چۆنيەتی دروستكردنی پرۆتۆتايپ.
– چۆنيەتی فەحسكردنی پارچە ئەلکترونیەکان و بە کارهێنانی ئامێری مالتیميتەر يان ئۆسیلۆسکۆپ.

ئەم كۆرسە لە سێ ئاستی جياواز پێكهاتووە، لە Level-1 كە هیچ زانیاریەکی پێشوەختە لەسەر ئەلکترونیات و پرۆگرامسازی پێویست نیە تا Level-3.

ئەم خولە بۆ کێ گونجاوە؟
– خوێندکارانی زانکۆ بەشەکانی کارەبا و ئەلیکترۆنیات، میکاترۆنیکس، زانست و فیزیا، ئایتی IT، بەشی پەیوەندی Communication، کۆمپیوتەر و ئەندازیارانی سۆفتوێر، هتد..
– خوێندکارانی قوتابخانە (تەمەن ١٤ساڵ و سەرەوە).
– دروستکەر و داهێنەران.
– ئەندازیارانی ئۆتۆمێشن.
– هەر کەسێک ئارەزووی فێربوونی کۆدینگ و کارکردنی لەگەڵ مایکرۆکۆنتڕۆڵەرەکان هەیە.

كۆرسى ئەلیکترۆنیاتی پراکتیکی

لەم خولە کوالیتی بەرزەدا، هەموو شتێک دەربارەی بنەماکانی ئەلیکترۆنیات لە سفرەوە فێر دەبیت. زانیاری پراکتیکی تەواو لەسەر زۆربەی پێکهاتە ئەلیکترۆنییەکان و ئەرکەکانیان وەردەگریت. وە سێركتی ئەلیکترۆنی دروست دەکەين بە بەکارهێنانی ئامێرەكانی تاقیگەکەمان, بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی پێشوەختت پێویست بێت! ئەم خولە گونجاوە بۆ خوێندکارانی زانکۆ، خاوەن وۆرکشۆپەکانی چاککردنەوەی ئەلیکترۆنی، و هەر کەسێک کە دەیەوێت بچێتە ناو بواری پیشەسازی ئەلیکترۆنیات!

چی فێر دەبیت لەم كۆرسە؟
– چەمکە بنەڕەتییەکانی کارەبا (کارەبا، وزە، ڤۆڵتیە،AC، DC).
– یاسا سەرەکییەکانی کارەبا و ڤۆڵتیە لە سووڕەکانی ئەلیکترۆنیاتدا (Electrical Circuits).
– بەکارهێنانی ئامێری تاقیگە وەكو ئۆسیلۆسکۆپ، مالتیمێتەر، پاوەر سەپلای، وێستگەی لەحيم (سۆلدەر ستێشن).
– زۆربەی پێکهاتە ئەلیکترۆنییە گرنگەکان وەک بەرگری، ئیندەکتەر، کاپاسیتەر، دایۆد، LED، ترانسیستۆر، DIAC، TRIAC، فۆتۆڕێزیستەر، IR Blaster، ئۆپتۆکۆپلەر، ڕێکخەری ڤۆڵتیە، ڕیلەی و سێنسۆر، هەموو ئەمانە بە کردەوە و لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی پڕاكتێكی.
– دروستکردنی سووڕەکان بە بەكارهێناني ئای سی IC وەک 555 Timer IC.
– تێگەیشتن و دروستکردنی سووڕەکانی Operational amplifier بە بەكارهێناني OPAMP.
– تێگەیشتن و دروستکردنی سووڕەکانی دابینکردنی کارەبا.
– خوێندنەوە و تێگەیشتن لە داتاشیتەکانی پێکهاتە ئەلیکترۆنییەکان.
– خوێندنەوە و دروستکردنی سكيماتێكسی (خەريتەی) سركێتی ئەلیکترۆنی.

ئەم خولە بۆ کێ گونجاوە؟
– خوێندکارانی زانکۆ بەشەکانی کارەبا و ئەلیکترۆنیات، میکاترۆنیکس، زانست و فیزیا، ئایتی IT، بەشی پەیوەندی Communication، کۆمپیوتەر و ئەندازیارانی سۆفتوێر، هتد..
– کارمەندانی وۆرکشۆپی چاککردنەوەی کارەبا و ئەلیکترۆنیات.

بووتکامپی مۆدێلکردن و چاپکردنی سێ دووری

تا ئێستا ویستوتە مۆدێلێکی سێ دووری دیزاین بکەیت و بە شێوەی سێ دووری چاپی بکەیت؟ ئەم کۆرسە فێری ئەو کارامەییانەت دەكات بە بەکارهێنانی برنامەكانی ثری دی مودێلينگ و ئامێرە چاپكەرەكاني سێ دووری کە بەكاردێت بۆ دروستكردنی مۆدێلی سێ دوورييە.

لە بووتکامپی مۆدێلکردن و چاپکردنی سێ دووری چی فێر دەبیت؟

– ئامرازە سەرەکییەکانی Fusion360 و شارەزابوون لە سۆفتوێری ستاندەردی CAD، کە ئاسانترە لەوەی بیری لێدەکەیتەوە!
– بنەماکانی مۆدێلکردنی سێ دووری لە شێوەی بنەڕەتییەوە تا دیزاینە ئاڵۆزەکان لە ماوەکی کەمدا!
– ئامادەکردنی مۆدێلەکانت بۆ چاپکردن
– فێری نهێنییەکانی ئامادەکردنی دیزاینەکانت بۆ چاپکردن دەبیت.

– فێری هەڵبژاردنی مەوادی گونجاو بۆ پڕۆژەکەت دەبیت.

 
لە کۆتاییدا دەتوانیت:
دیزاین و چاپکردنی پارچە میکانیکییەکان وەک گێر بۆکس و بەرهەمی نەموونەیی و یاری و پێداویستییەکانی ناوماڵ.
سودەکانی ئەم خولە:-
📈 دەرفەتەکانت بۆ هەڵی کار زیاتر دەکات.
🚀 هەر چی لەخەیاڵتدایە دەتوانیت بیکەی بە راستی.
⚙️ وەهەروەها دەتوانیت پارچەی یەدەگ چاپ بکەیت کە زۆر جار نین یان بەدەست ناکەون.

كۆرسی بنەماکانی پراکتیکی سیستەمی PLC (كۆنترۆل)

بە بەكار هێنانی پێشكەوتووترين سیستەمی پەروەردەیی PLC کە لە عێراقدا هەيە، وێستگەکانی Siemens Step7 PLC MPS کە مۆدێلێکی بچووكە لە کارگە گەورەكان کە پێکهاتووە لە وێستگه‌ی گواستنەوە، پێوانە، یەکگرتن، و ڕیزکردن فێری بنەماکانی بەرنامەسازی سیستەمی PLC دەبیت بە شێوەیەکی پراکتیکی بە بەکارهێنانی TIA Portal وفێرده‌بیت بەرنامە بۆ وێستگەکانیMPS دابنێیت بۆ ئەوەی کارێکی دیاریکراو ئەنجام بدات هە‌موو ئە‌وانه‌ بەشێوەیەکی پراکتیکی و بە دەستی خۆت ئەنجامی دەدەیت.

لەم خولەدا چی فێر دەبیت ؟
– پێناسە و بنەماکانی سیستەمەکانی PLC.
– Sensors and Actuators
–  بەکارهێنانی TIA Portal بۆ پرۆگرامكردنی PLC.
– Ladder Programming
– Logic gates and logical examinations
–  خوێندنەوەی کۆنترۆڵ دایەگرام.
– Functions and function blocks
–  بەکارهێنانی لاتچ و تایمەر و ژمێرەر.

ئەم خولە بۆ کێ گونجاوە؟
– خوێندکارانی زانکۆ بەشەکانی کارەبا و ئەلیکترۆنیات، میکاترۆنیکس و كۆنترۆل
– ئەو کەسانەی کە پێشینەی کارکردنی “Classic Control” كلاسيك كۆنترۆليان هەیە.
– كارمەندەكانی Production Line ــی كومپانياكانی نەوت و غاز و FMCG Companies و Pharmaceuticals companies

بڕین و نەخشاندن بە بەكارهێنانی لەیزەری CO2 ــی پیشەسازی

ئەم خولە فێرت دەکات چۆن دیزاین بۆ بڕینی بە لەیزەر دروست بکەیت و ئامێری لەیزەری پیشەسازیی CO2 بەکاربهێنیت بۆ بڕین و نەخشاندن شتێکی دیزاینکراو وە جۆرە جیاوازەکانی کەرەستە وەكـ داری MDF و PlexiGlass ..هتد..  بە بەکارهێنانی ئامێری لەیزەری پیشەسازیی 100 وات و قەبارەی 100×60سەنتي ميتر.

ئەم خولە بۆ کێ گونجاوە؟
– خوێندکارانی زانکۆ.
– ئەندازیارانی ته‌لارساز.
– دروستکەر و داهێنەران.
– دەستڕەنگینەکان.
– خاوەن کارەکان وەك كاری دەستی، هتد..
– دیزاینەران.

بڕین و نەخشاندن بە بەكارهێنانی ئامێری CNC Milling Machine

ئەم خولە فێرت دەکات چۆن دیزاین بۆ بڕینی بە لەیزەر دروست بکەیت و ئامێری لەیزەری پیشەسازیی CO2 بەکاربهێنیت بۆ بڕین و نەخشاندن لەسەر شتێکی دیزاینکراو وە جۆرە جیاوازەکانی کەرەستە وەكـ داری MDF و PlexiGlass ..هتد..  بە بەکارهێنانی ئامێری لەیزەری پیشەسازیی 100 وات و قەبارەی 100×60سەنتي ميتر.

لەم خولەدا چی فێر دەبیت؟

– 2D دیزاین و گۆڕینی مۆدێلی 3D بۆ 2D بە بەکارهێنانی بەرنامە تایبەتەکان بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ ئامێری CNC
– چۆنێتی بەکارهێنانی بەرنامەی Vectric Aspire كە گرنگترین CAD/CAM Software لە جيهانی CNC دا
– هەناردەکردنی دیزاینە دوو ڕووییەکان و دەستکاریکردنیان بۆ ئامادەکردنیان بۆ بڕینی بە CNC
– کۆنترۆڵکردنی ئامێرێ CNC بە بەكار هێنانێ ئينداستريال كونترۆلەر
– دانانی پارامێتەر بۆ هەر ماددەیەک کە دەبڕدرێت یان هەڵکەندرێت
– چارەسەرکردنی کێشەکانی ئامێری CNC لە ئەگەری لەکارکەوتن

لە کۆتاییدا دەتوانیت:
دیزاین و ودروستكردنی ديكۆرات و پارچە میکانیکییەکان وەک گێر بۆکس و بەرهەمی نەموونەیی و یاری و پێداویستییەکانی ناوماڵ.

سودەکانی ئەم خولە:-
📈 دەرفەتەکانت بۆ هەڵی کار زیاتر دەکات.
🚀 هەر چی ديزاين لەخەیاڵتدایە دەتوانیت بیکەی بە راستی.
⚙️ وەهەروەها دەتوانیت ديكۆرات دروست بکەیت کە تايبەتن یان بەدەست ناکەون.

Ready to Start Your Learning Journey?

Take the first step toward unlocking your potential! Whether you’re looking to expand your skill set, pursue a new hobby, or advance your career, we’re here to support you every step of the way. Join us and discover the endless possibilities of learning at Erbil Makers Hub!

Our Training Courses

3D Printing Bootcamp:

Learn the fundamentals of 3D printing technology, from designing models to operating 3D printers and creating your own prototypes.

Arduino Programming:

Dive into the world of Arduino microcontrollers and learn how to write code, connect sensors, and build interactive projects.

Woodworking Essentials:

Master the basics of woodworking, including safety procedures, tool usage, and techniques for crafting beautiful wooden creations.

Introduction to Robotics:

Explore the principles of robotics and build your own robotic projects using MCUs, sensors, and motors.

Graphic Design Fundamentals:

Develop essential graphic design skills using software like Adobe Photoshop and Illustrator, and learn how to create stunning visuals for print and digital media.

Web Development Bootcamp:

Take your first steps into web development with this comprehensive bootcamp, covering HTML, CSS, JavaScript, and more.

Electronics Prototyping:

Learn how to design and prototype electronic circuits using breadboards, PCBs, components, and soldering techniques.

Introduction to Digital Photography:

Master the basics of digital photography, including camera settings, composition techniques, and post-processing tips.

Mobile App Development:

Build cross-platform mobile apps, and learn how to deploy them to iOS and Android devices.

Laser Cutting and Engraving:

Discover the possibilities of laser cutting and engraving technology, and create intricate designs on a variety of materials.

UX/UI Design

Learn the fundamentals of user interface (UI) and user experience (UX) design in a practical, hands-on environment. Gain essential skills in user research, wireframing, prototyping, and interaction design.

Marketing & SEO

Discover the fundamentals of marketing and search engine optimization (SEO) in our Marketing and SEO Essentials course at Erbil Makers Hub. Learn how to create effective marketing strategies, optimize websites for search engines, and drive organic traffic.

Brand Identity

Learn the core principles of brand identity in our Brand Identity Essentials course. Explore the fundamentals of branding, including logo design, color theory, typography, and brand messaging.